٢٣ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٨
Source: Mehrnews
بەرگری ئاسمانیی ئیسڕائیل بە تەواوەتی داڕما

ڕۆژنامەی ئەلئەخبەر لوبنانی وێڕای خستنەڕووی ئامانجە ستراتیژییەکانی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە بەرگری ئاسمانی زایۆنیستەکان داڕماون و لە هەمان کاتدا هێز و وردبینی مووشەکەکانی ئێران زیادی کردووە.

ڕۆژنامەی ئەلئەخبەری لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە زیانەکانی شەپۆلی بیستەمی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران کە دوێنێ ڕووی دا بە سەر ناوچە داگیرکراوەکان داوە و نووسیویەتی سەرەڕای سانسۆری توندی میدیایی لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئەم هێرشانە لە توندترین هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بوون کە بەربڵاوی و کاولکاری بێ وێنەی بەجێهێشتووە.

ڕۆژنامەی یەدیعووت ئاحانووت ژمارەی مووشەکەکانی لەو هێرشانەدا بە ٣٥ مووشەک ڕاگەیاند.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی نەیتوانی ڕێگری لە مووشەکەکانی ئێران بکات و ئەم مووشەکانە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسڕائیل کەوتنەخوەرەوە و وێرانکارییەکی بێ وێنەی بەجێهێشت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha